مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە بەڕێز ئەحمەد کانی دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەڤاڵی بەڕێز ئەحمەد کانی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان مامۆستا (ئەدھەم عەبدولجەبار)مان، پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی كۆچكردوویشتان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموکراتی کوردستان