یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبچێت، بەهۆى ناکۆکیى فراکسیۆنەکانەوە، تاوەکو ئێستا نەکراوە، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراقیش بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان گەیشتووەتە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک. لەسەر بانگهێشتى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر یەکى پاشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک یەکەم کۆبوونەوەى لە دواى نزیکەى حەوت مانگ لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆى رێککنەکەوتنى فراکسیۆنەکان لەسەر ئەوەى کۆبوونەوەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە یاخود بە داخراوی، کۆبوونەوەکە نەکراوە. پەیامنێرى کەناڵ8 لە کەرکوک رایگەیاند، دواى بەڕێوەنەچوونى کۆبوونەوەکە لە وادەى دیاریکراو، ئەحمەد فەتلاوى، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق گەیشتووەتە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک و لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆبووەتەوە و هەوڵدەدات ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکات. رۆژی نۆى تەمووز،