فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی بەپەلە و دادپەروەرانە کردەوە بۆ دۆسیەی سامان و پارە بلۆککراوەکانى ئێران لە عێراق. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن لەگەڵ جۆن باس، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئیداری و سیاسی کۆبوونەوەتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا چەند دۆسیەیەکی هەرێمیی گرنگ تاوتوێکراون، تێیدا دۆسیەی سامانە بلۆککراوەکانى ئێران لە عێراق قسەى لەبارەوە کراوە و وەزیرى دەرەوەى عێراق داواى چارەسەرى ئەو پرسەى کردووە. پێستر تارق هاشم ئەلفیهان، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی عێراق لە کۆڕبەندێکدا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئێران رایگەیاندبوو، 11 ملیار دۆلاری ئێران لە عێراق بلۆککراون و