سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەرپرسی لقی دووی پارتی دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-01 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2020/5/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دوو و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە . 

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.