نێردەى هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند، "لێدوانى بەرپرسانى ئەمریکا لە بارەى بوونى پلان لە لایەن وڵاتەکەیەوە بۆ کوشتنى دۆناڵد ترەمپ دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکى نییە". نێردەى هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ترەمپ تاوانبارە و فەرمانى کوشتنى قاسم سولەیمانى دەرکردووە، بەڵام پێویستە لە رێگەى یاساییەوە لێپرسینەوەى لەگەڵ بکرێت، وڵاتەکەشى رێگەى یاسایی گرتووەتەبەر بۆ بەدیهێنانى دادپەروەرى" . پێشتر تۆڕى سى ئێن ئێنـى ئەمریکى لە راپۆرتێکدا لە زارى سەرچاوە ئەمنییەکانەوە ئاشکرایکردبوو، ئێران پلانى کوشتنى ترەمپى هەبووە و دەزگاى خزمەتگوزاریی نهێنى لەم چەند هەفتەى دواییدا، رێکاریی زیاترى بۆ پاراستنى ترەمپ گرتووەتەبەر. بەرپرسانى ئەمریکا ئاماژەیان بەوەشکردووە، هیچ بەڵگەیەک نییە، بیسەلمێنیت،