دەروازەى پشتە دەکرێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک – بەشی هەواڵ بڕیارە لەسبەینێ یەک شەممەوە دەروازەى پشتە بەڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا بکرێتەوە.   لەنوسراوێکی بەڕێوەبەراتی گشتى گومرگی هەرێمدا، کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێم کراوە، باس لەئەوەکراوە، لەسبەینێوە لەسەر فەرمانى وەزیری دارایی و ئابووری دەروازەى پشتە بەمەبەستى جوڵەى بازرگانی بکرێتەوە.   ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە پەیڕەوی سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکان بکرێت بەتایبەت خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.