لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و راگرتنی گەشتەکانی بڕیارێکی سیاسییە. کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ی راگەیاند، لە ماوەی رابردوو داوایان لە لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق کردووە، سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکەن بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو سزایانەی لەلایەن تورکیاوە خراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە. کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای سەردانەکە لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوپاتیکردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئامادەیە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و گونجاوە بۆ هەموو کارەکان، ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێندراوە سزای سیاسین. ئەوەشی خستەڕوو، لە رێگەی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنەوە