هەولێر-KDP.info- ڕێکخراوی پارتە سیاسیەکانی ئاسیا ناسراو بە (ئایکاپ) ڤیدۆ کۆنفراسێک ئەنجادەدات بۆ خستنەڕوی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرهاوێشتە سیاسی و ئابوریەکانی.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو و لە چوار پەناڵی جیاوز و بە ئامادەبونی دەیان پارتی سیاسی ئاسیا ڕێکخراوی (ئایکاپ)، بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی مالیزیا کۆنفراسێکی دوو ڕۆژەی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی مەترسەکانی کۆڤید-١٩ لەسەر تەندروستی و سیاسی و ئابووری جیهان و بەرنگاربوونەوەی، لە پەناڵێکدا عەبدولسەلام عەبداڵڵا زێباری ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کرد و باسی لە باردۆخی ئێستای هەرێم کرد و ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکانی پێشگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی حکوومەت و هاوکاری و پاپەندبوونی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان خاڵی یەکلاکەرەوە بوو بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ کە زۆر مەترسیدارە و بۆتە هۆکاری گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس لە جیهاندا و بە ووردی باسی لە باردۆخی ئێستای هەرێم و ڕێکاڕەکانی حکوومەتی هەرێم و مامەڵەی هاووڵاتیان کرد کە بەهەماهەنگی ئەنجامدراون و تاڕادەیەکی زۆر تواندراوە زیانە گیانیەکان سنووردار و کەمبکاتەوە.
نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بارودۆخی ئێستا و زیانە دارایی و ئابووریەکانی بە قەیران ناوزەند کرد و ئاماژەیدا کە سست بوونی ئابووری جیهان گاریگەری ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر گوزەران و ژیانی گشتی لە جیهاندا، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە نەوت سەرچاوەی داهاتیانە، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نوێنەری پارتی باسی لە قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بەشە بوجە و شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لەلایەن حکوومەتی فیدراڵی عێراقەوە، ئەمەش باردۆخی هەرێمی کوردستانی زیاتر سەخت کردوە.
لە درێژی وتارەکەیدا زێباری باسی لە مەترسیەکانی بەردەوام بوونی مامەڵەی حکوومەتی فیدراڵی و سستی ئابووری جیهان کرد، دەربارەی گروپە تونڕە و تیرۆرستیەکانیش ئاماژەیدا کە بەهۆی قەیرانی تەندروستی کە جیهانی سەرقاڵ کردووە و بۆشایی ئەمنی و مامەڵەی ناتەندروستی حکوومەتی فیدراڵ مەترسیەکان زیاتر بوون و چالاکی گروپەکان زیاتر بەدەردەکەون لە عێراق و سووریا.
بەشێکی دیکەی کۆنفراسەکەش پەیوەست بە گفتوگۆ کردنە لەسەر جۆنیەتی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ هاوکاری یەکتر و بەرنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرهاویشتە ئابووری و سیاسیەکانی.
لە کۆتای گۆنفراسەکەشدا بەشداربوان هاوڕابون کە هەماهەنگی زیاتر پێویستە تاکو بتوانن زیانەکانی ئەم قەیرانە کەمبکەنەووە و پەرە بە پەیوەنیان بدەین بە ئامانجی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ دووبارە هەستانەوەی ئەوانەی کە بە هۆی ئەم قەیرانەوە زیانیان پێکەوتووە، هاوکات داوا لە هەموو پارتە سیایەکانی ئەندامی (ئایکاپ) کە زیاتر لە ٣٠٠ پارتی سیاسین کرا کە لە ڕێگای حکوومەت و گاریگەری خۆیان بەکاربێنن تاکو بتوانین بە ئاسان تر بەسەر ئەم شەڕەشدا زاڵبن.