چەند پەیامێک لە سودانییەوە بۆ یەکێتی و پارتی لەبارەی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک

دوایین نوێکردنەوە 2024-08-03 18:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەندامانی کورد و کریستیانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کۆتاییهات و لە کۆبوونەوەکە سودانی رایگەیاند: بەرژەوەندی کەرکوک لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، ئەو پارێزگایە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی هاوسەنگ هەیە. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی کرد لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پێکهاتەی کریستیان، بە جیا لەگەڵ هەرسێ فراکسیۆنەکە کۆبووەوە. لە راگەیەندراوەکە ئاماژەبەوەکراوە، کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو سێ فراکسیۆنەی کەرکوک لە پێناو بەدواداچوون بوو بۆ لێکتێگەیشتنی هێزە نیشتمانییەکان لە گەیشتن بە رێککەوتنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای کەرکوک. لە کۆبوونەوەکان محەمەد شیاع سودانی،