وتەبێژی حكومەت: هەواڵی هەڵبەستراویان بە ناوی منەوە بڵاوكردووەتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەواڵێك ڕەتدەكاتەوە كە بە ناوی ئەوەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و گوایە ڕایگەیاندووە ئەگەر لەگەڵ بەغدا ڕێکنەکەون هەر فەرمانبەرێك 100 هەزار مووچەی پێدەدرێت. جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند لە پەیجێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە. […]