عێراق: "دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکادا ھەبێت"

دوایین نوێکردنەوە 2024-08-05 13:45:06 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند، تا ڕادەیەک باش توانیویانە سنوورێک بۆ ئەوھێرشانە دابنێن کە دەکرێنە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە ڕاوێژکارانی سەربە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، تیایدا جێگیرکراون.