وەزیری پێشمەرگە گەیشتە كەركوك لەسەر دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم گەیشتە شاری كەركوك و ژووری ئۆپەراسێونەكانی ڕۆژهەڵاتی كەركوك بەسەردەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لە بار و گوزەرانی پێشمەرگە تێدەگەین. ئەمڕۆ ٣ـ٥ـ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەردانێكی مەیدانیدا بارەگای ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی كەركوكی بەسەركردەوە و لەگەڵ لێپرسراوی میحوەری كەركوك و ئەفسەرانی پلە باڵا و فەرماندەی لیواكانی سنوورەكە […]