وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: ملیارێك و 148 ملیۆن دینار بۆ 9 پرۆژه‌ی سلێمانی خه‌رجدەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-08-06 11:00:28 - سەرچاوە: کەناڵ8

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، رەزامەندیی ملیارێك و 148 ملیۆن دینار وەرگیراوە بۆ جێبه‌جێكردنی نۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ بواره‌كانی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ، تۆڕی ئاو و شه‌قام و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی.