"داستانەکەی تلسقۆف پلانە سەرتاسەرییەکەی داعشی لەنێو برد"

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

تلسقۆف-KDP.info-  فەرماندەی فەرماندەییی سپیلک دەڵێ، پێشمەرگە لەگەڵ خەڵکی دهۆک و دەشتی نەینەوا بە ئێزدی و مەسیحییەکانەوە بە چەکێکی کەم داستانێکی گەورەیان تۆمار کرد و توانییان پلانی داعش تیک بشکێنن.

داستانی تلسقۆف، داستانێکی میژوویی بوو، ئەو کات داعش لەوپەڕی هێزی خۆیدا بوو و لە مووسڵ و شارەکانی تر دەیەویست سنوورەکانی پێشمەرگە ببەزێنیت و بگاتە شاری دهۆک.

بەرەبەیانییەکی زوو لە ٥ی ٣ـی ٢٠١٦دا داعش بە ٥٣ تانکی گوللەنەبڕ و ئەمیرەکانی داعش و هێزێکی زۆرەوە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش بە چەکێکی کەم و ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە توانی پلانەکانی داعش تیک بشکێنێت.

فەرماندە تارق هەڕنی، ئەوکات بەرپرسی میحوەری تلسقۆف بوو، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی هەندێک دیمەنەکانی ئەوکات دەکات و دەڵێ، ئەوکات هێرشی داعش هێرشێکی فراوان بوو، بەڵام پێشمەرگە بە ئیرادەیەکی گەورەوە ڕووبەڕووی داعش بووەوە.

هەڕنی ئاماژەی دا: 'شەڕەکە لەژێر سەرپەرشتیی فەرماندەی مەنسوور بارزانی بەڕێوە چوو و سەرپەرشت و تەوجیهاتی سەرۆک بارزانی داستانەکەی خولقاند و بووەتە قسەی دنیا و پینتاگۆن خۆی باسی کرد، چونکە داعش بە هەموو هێیزی خۆی شەڕی کرد.'

گوتیشی: "پێشمەرگە توانی ١٢٠ داعش لە مەیدانی شەڕدا بکوژێت و ٥٣ تانیکیش لەنێو ببات."

'سەرۆک بارزانی لەبارەی داستانی تلسقۆفەوە بە فەرماندە و پێشمەرگەکانی بەشداربووی داستانەکەی گوت: "بە چەکێکی کەم توانیتان داستانێکی گەورە تۆمار بکەن.' هەڕنی وا دەڵێ.

کاروان باعەدری