خانه‌قین - KDP.info - چه‌كدارانی داعش له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری فراوان بوون و به چه‌كی پێشكه‌وتوو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی عێراق و هاووڵاتیانی سڤیل. به‌رپرسێكی لقی 15ی پارتی له خانه‌قین ده‌ڵێ، هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب له گونده‌كان هاوكاریی چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای وه‌ستاندنی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، چه‌كدارانی داعش له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری فراوان بوون، به ئاشكرا له ناوچه‌كه جووڵه ده‌كه‌ن، له سنووری نه‌فتخانه تاوه‌كو گونده‌كانی باقووبه و پاشان حه‌وزی حەمرین بووه‌ته مۆڵگه‌ی مانه‌وه‌یان".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی: "عه‌ره‌به‌كانی گونده‌كان هاوكاری چه‌كدارانی داعشن و به‌شێكی ئه‌و چه‌كدارانه له‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێك دێن کە پێشتر چه‌كداری حه‌شی شه‌عبی بوون، ئێستا چه‌كداری داعشن، به‌تایبه‌تی هۆزی كوڕییه‌كان هاوكاری سه‌ره‌كیی چه‌كداره‌كانن، به‌شێكی تریشیان به ڕۆژدا به ناوی جووتیار له سنووره‌كه ده‌سووڕێنه‌وه و به شه‌ویشدا به چه‌كی قه‌ناسی زۆر پێشكه‌وتوو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان".
به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی گوتیشی: "چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه ئه‌لقه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌شكه‌وت و باخه‌كان بووه‌ته موڵگه‌ی مانه‌وه‌یان، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه هه‌مانه، زیاتر له 300 چه‌كداری داعش لەو ناوچانە هەن و به‌رده‌وامیش له فراوانبووندان و چه‌كی پێشكهوتوشیان پێ ده‌گات، بۆ هێرشه‌كانیشیان سوود له ماتۆڕ ده‌بینن و له كاتی هێرشه‌كانیاندا هه‌ر ماتۆڕێك دوو كه‌سی له‌سه‌ره".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ