خێزان زۆر لەسەر زیانەکانی شەکر باسکراوە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام یەکێک لە دیارترین و مەترسیدارترین زیانەکانی ئەو کاریگەریە خێرایەیەتی کە لەسەر پێست و بەتایبەتیش پێستی ڕوخسارت دروستی دەکات. کاتێک شەکر تێکەڵی خوێن دەبێت، کارلێکدەکات لەکەڵ ماددەی کۆلاجیندا کە بەرپرسە لە بەگەنجی هێشتنەوەی ڕوخسارت و کاری ئەو ماددەیە تێکدەدات، بەوەش پیستی ڕوخسارت زووتر چرچ دەبێت. […]
دوا نوێکردنەوە: 2020-05-03 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک