وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە ئێران و حیزبوڵا

دوایین نوێکردنەوە 2024-08-11 23:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە ئێران و حیزبوڵای لوبنانی و داوایان لێدەکات "بەخۆیاندا بچنەوە" و دەڵێت، "تواناکانمان زۆر گەورەن." ئەم گوتانەی یواف گالانت هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی ململانییەکانی نێوان ئیسرائیل لەلایەک و ئێران و هاوپەیمانەکانی لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران. یواف گالانت، وەزیرى بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا لە بنکەی سەربازیی تەل هشۆمیر رایگەیاند، "تواناکانی ئیسرائیل زۆر گەورەن، پێویستە ئێران و حیزبوڵا بەخۆیاندا بچنەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە ئێران و حیزبوڵا پێشبینی ئەوەبکەن بەشێوەیەک وەڵامی هەر هێرشێکیان بدەینەوە، کە پێشتر ئەنجامنەدراوە". پێشتریش رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردبووەوە، بەگوێرەى هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، پێشبینیدەکرێت لە