ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئاشکرایکردووە، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ لۆید ئۆستین، هاوتا ئەمریکییەکەی، قسەی کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە کە ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئێران ئاماژەن بۆ ئەوەی تاران خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئیسرائیل.