مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بانگهێشتی سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی پارێزگای کەرکوک دەکەین ناکۆکییەکان وەلابنێن. دەقی راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢/٨/٢٠٢٤) مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا پیرۆزبایی دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی کورد بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن بۆ کەرکووک کرا و جەخت لە پابەندبوون بە سیاسەت و رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیایە لەنێوان سەرجەم پێکهاتە رەسەنەکانی ئەو شارە کرایەوە. لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەرکەوتنە بەتەنها هی یەکێتی و کورد نیە، بەڵکو دەستکەوتە بۆ هەموو کەرکوکییەکان بەسەرجەم