بەرەی تورکمانی عێراق، رەتیدەکاتەوە بەشداریی هیچ دانوستاندنێکى بۆ بەشدارییکردن لە ئیدارەى خۆجێی کەرکوک کردبێت و دەڵێت، "چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەن." محەمەد سەمعان، گوتەبێژی بەرەی تورکمانی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت "جەختدەکەینەوە بەرەی تورکمانی نەچووەتە هیچ دانوستاندنێکەوە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک، لەگەڵ هیچ لایەنێکی بەشداری کۆبوونەوەکەی هۆتێل رەشید". دەشڵێت "دەمانەوێت ئەوە بۆ جەماوەرەکەمان روونبکەینەوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە، ئێمە بەتەواوەتی پابەندین بە خواستەکانی گەلەکەمان و هیچ بڕیارێک نادەین کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەییمان بکات". باسی لەوەشکردووە "بەرەی تورکمانی لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دادگایە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی". محەمەد سەمعان دەشڵێت "بەرەی تورکمانى بەڵێنی خۆی بۆ جەماوەرەکەی دووپاتدەکاتەوە، شەرمەزاریان