زاخۆ كه‌مپه‌كه‌ى دواخست

دوایین نوێکردنەوە 2024-08-18 15:00:04 - سەرچاوە: کەناڵ8

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى زاخۆ به‌شدار له‌ خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان له‌ وڵاتى توركیا ده‌كاته‌وه‌ . ته‌لال بلوشى، راهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمى یانه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌" بڕیاربوو كه‌مپه‌كه‌ له‌ رۆژى 20ـى ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێبكات به‌ڵام به‌هۆى كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و په‌یوه‌ندییكردنى یاریزانان ئه‌مجه‌د عه‌توان و عه‌لى كازم كه‌مپه‌كه‌یان بۆ رۆژى 25ـى مانگ دواخستووه‌ ". یانه‌ى زاخۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شقه‌كانى بۆ وه‌رزى نوێى خولى ئه‌ستێره‌كانى عێراق ده‌ستپێكردووه‌و رۆژانه‌ دوو یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى جیاواز ئه‌نجامده‌دات .