حیزبی سیادەی پێکهاتەی عەرەب، بڕیاریدا بایکۆتى کۆبوونەوەى رۆژى شەممەى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بکات. حیزبی سیادە، لە وەڵامى بانگەوازى محەمەد حافز، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ کۆبوونەوەى ئەنجوومەن لە رۆژى شەممە راگەیەندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، رازى نابن پەراوێز بخرێن و ئەوەى هەندێک لە هاوبەشە سیاسییەکانیان کردوویانە رەتیدەکەنەوە و پێچەوانەى ئەو رێککەوتنە سیاسییەیە کە پێشتر کراوە بە ئامانجى گەرەنتیکردنى مافى سەرجەم پێکهاتەکان بە بێ پەراوێزخستنى هیچ لایەنێکى دیکە. حیزبی سیادە، لە راگەیەندراوەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە، پۆستى پارێزگارى کەرکوک مافى پێکهاتەى عەرەبییە و وەک لایەنێکى ناڕازیی بایکۆتى کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى پارێزگا دەکەن و دان بە شەرعییەتى پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى پارێزگادا نانێن. سیادە