مووسڵ -KDP.info- به‌رێوبه‌ری كه‌مپه‌كانی خازر گوتی، هاتنی ئاواره‌كانی مووسڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌ت كه حكوومه‌تی عێراق كه‌مپه‌كانی مووسڵ داده‌خات و ئاواره‌كان ڕوو له هه‌رێم ده‌كه‌ن و ڕۆژانه زیاتر له 5 خێزان دێنه كه‌مپه‌كانی ئێمه و تا ئێستاش هه‌زار و300 خێزان هاتوون.
به‌ڕێوبه‌ری كه‌مپه‌كانی خازر، ڕزگار عوبێد، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه كه كه‌مپه‌كانی مووسڵ دابخات و تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی داخستووه و ئاواره‌كانیشی ڕوو له كه‌مپه‌كانی خازر ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش پێشوازییان لێ ده‌كه‌ین و هه‌موو پێداویستییه‌كیان بۆ دابین ده‌كه‌ین."
ڕزگار عوبێد گوتیشی: "ڕۆژانه زیاتر له 5 خێزان دێنه كه‌مپه‌كانی ئێمه و له‌مساڵیشدا تا ئێستا هه‌زار و300 خێزان هاتوون كه ده‌كاته شه‌ش هه‌زار و 500 ئاواره."
به‌هۆی خراپیی دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی مووسڵەوە ئاواره‌كان ئاماده نین بگهڕێنه‌وه بۆ مووسڵ و ئه‌وانه‌ی ده‌شگه‌ڕێنه‌وه، جارێكی دیكه ئاواره ده‌بنه‌وه."
بڵند ئیبراهیم