نانەواخانەیەکی جیاواز لە سلێمانی سەرنجی کڕیارەکانی ڕادەکێشت

دوایین نوێکردنەوە 2024-08-27 14:35:09 - سەرچاوە: کەناڵ8

پشتیوان حسەین دانیشتوی یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانییەو  لە دایکبوی ساڵی 1984 وەک خۆی دەڵێت نزیکەی 25 ساڵە خەریکی کاری نانەوایە و نان دروستدەکات دەشڵێت تەنها نان بەگەورەی دروستدەکەم جیازیشی ئەوەیە نانەکەی من  بێ زیان و دەرمانە، گەورەی نانەکەی وای کردووە سەرنجی کڕیارەکان رادەکێشێت درێژێیەکەی نزیکەی مەترێک دەبێت، موشتەرییەکانم تایبەتن رۆژانە دێن سەردانمدەکەن و کات دادەنێن بۆئەوەی نانیان بۆ دروستبکەم.