لە پشت پەردەی گواستنەوەی یاریزان لەم یانەوە بۆ ئەو یانە چیرۆکی شاراوەی زۆر هەن کە زۆرجار ڕۆشناییان ناخرێتەسەر و تەنها کۆتایی پرۆسەکە باس دەکرێ. ئەوەی لە ئێرنست نوامای غانی رووی داوە کە رۆژنامەی لیکیپی فەڕنەسی باسی کردووە، یەکێکە لەو چیرۆکانە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، یانەی لیۆن و فوڵهام هەموو رێککەوتنێکیان کردبوو بۆ گواستنەوەی نوامان. تەنانەت […]