هەورامان نیوز پلاتفۆڕمی دابڕان یەكێكە لە پلاتفۆڕمەكانی سەر بە دەزگای چاودێر، ڕای گەیاند، دابڕان دنیابینیەک بوو دژی فەرهەنگی هەڵکوتان و هێز، دژی سەپاندن و بازرگانیکردن بە بەندایەتی و باوەڕی کوردەوارییەوە. ئەمڕۆ هەینی، شەشی ئەیلوول: پلاتفۆڕمی دابڕان، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لەمیانی 10 ساڵ مێژووی مەدەنییەت و خەباتی خواستە سەردەمییەکانیدا، بێ لە چاندنی چەمکە چارەنووسسازەکان، […]