وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی بۆردوومانکردنی هەولێر وەڵامی باڵیۆزی ئێران دەداتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-08 23:00:09 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق تۆمەتێکی بێ بنەما ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات و جارێکی دیکە بۆردوومانکردنی خەڵکی مەدەنی لە هەولێر دەبەستێتەوە بە بەرگریکردن لە خۆیان بەرامبەر ئیسرائیل." وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنەما و درۆ و بوختانانە بە توندی رەتدەکەینەوە کە پێشتریش ئاراستەی کوردستان کراون و لیژنەی باڵا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە بۆردوومان کراون و تۆمەتەکان بێ بنەما دەرچوون و رەتکراوەتەوە." نوێدەکرێتەوە…