وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: باجێكی زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده‌

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-05 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- بەڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری و دارستان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دەڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیارانی كوردستان له‌ بازاڕه‌كان ساغ بكرێته‌وه‌ و تووشی زیان نه‌بن له‌ ئێستاوه‌ تا سه‌ره‌تایی مانگی یانزه‌ باجێكی زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده‌ ئه‌مه‌ وایكردووه‌ هاورده‌ی هه‌ندێ بابه‌ت به‌ ته‌واوی ڕابووه‌ستێت.

حوسێن حمه‌ كه‌ریم، بۆ ماڵپەری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئێستا وه‌رزی پێ گه‌یشتنی كۆمەڵێك به‌رهه‌می ناوخۆییه‌ بۆیه‌ له‌ ئێستاوه‌ باجی زۆر خراوه‌ته‌ سه‌ر كۆمەڵێك به‌رهه‌م كه‌ بازرگانان ناتوانن هاورده‌ی بكه‌ن، چونكه‌ له‌ ناوخۆ نرخه‌كان زۆر هه‌رزانتره‌ له‌و باجه‌ی كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ریان،  بۆ نموونه‌ یه‌ك كیلۆ خه‌یار ٥٠٠ دینار باجی لەسه‌ر په‌تاته و پیازیش به‌ هه‌مان شێوه‌، ئه‌مەش‌ وایكردووه‌ هاوورده‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ به‌ ته‌واوی بووه‌ستێت له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.

راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئامانجی حكوومه‌تی هه‌رێم زیانمه‌ندنه‌بوونی جووتیارانه‌ بۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ تا ١ی ١١ ئه‌و بڕه‌ باجه‌یان خراوه‌ته‌ سه‌ر و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات درێژ ده‌كرێته‌ووە و  له‌ ١٥‌ی ٦‌یش بڕی ٥٠٠ دینار بۆ هه‌ركیلۆیه‌ك باج ده‌خرێته‌ سه‌ر ته‌ماته‌ش تا ١٥‌ی ١٠ بۆ ئه‌وه‌ی دیسان جووتیاران له‌ به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته‌ زیانمه‌ندنه‌بن.

حوسێن ده‌شڵێت، "ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ هاوكاری جووتیارانی كردووه‌ به‌ گوێره‌ی پێویستی پارێزگاكان له‌ ڕووی دابینكردنی په‌ین و ده‌رمانی قڕ كه‌ر و خانووی پلاستیكی، كه‌ به‌شێكی ئه‌م پڕۆژانه‌ له‌ ئێستادا كاركردن تیاندا به‌رده‌وامه‌.

 

هێدی كاكه‌یی