سەرۆککۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-12 08:35:09 - سەرچاوە: کەناڵ8

دواى سەردانەکەى بۆ بەغداد و شارەکانى عێراق، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران گەیشتە هەرێمی کوردستان. بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى پزیشکیان، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمی کوردستان و حکومەت، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سەردانی سلێمانى دەکات و دەچێتە سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى، سەرۆککۆمارى پێشووترى عێراق. هەر بەگوێرەى کارنامەکە، پزیشکیان، لە سلێمانى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومى لە سلێمانى و دواتر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان کۆدەبێتەوە. محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانى، لەبارەی سەردانی پزیشكیان بۆ سلێمانی رایگەیاند، هەرێمی كوردستان دوو ناوەندی هەیە، هەولێر و سلێمانی، پزیشكییان بە پێویستی زانیوە سەردانی سلێمانیش بكات.