ئەمریکا: پشتگیریى هەڵبژاردن لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا ناکەین

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-14 00:16:34 - سەرچاوە: کەناڵ8

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ مەرجێک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە سووریا و ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى ئەو وڵاتە "ناوچەکانى خۆسەر" جێبەجێنەکراوە، داواشیکرد هەر هەڵبژاردنێک بەگوێرەى بڕیارى 2254ـى ئەنجوومەنى ئاسایش بێت.