گواردیۆلا: یەکەم و دواجارە لەگەڵ تێباس هاوڕابم

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-14 10:09:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی پێی وایە، زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ دەیانەوێت مان سیتی سزابدرێت. بڕیارە دووشەممە، لیژنەیەکی سەربەخۆ گوێ لە وەڵامەکانی مانچێستەر سیتی لەبارەی 115 سەرپێچی دارایی دەگرێت. یانەکانی پرێمەرلیگ چاوەڕێی سزاکانی لیژنەکە دەکەن. گواردیۆلا پێی وایە قسەکانی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا راستن، کاتێک دەڵێت، زۆربەی یانەکانی پرێمەرلیگ چاوییان لە سزادانی مانچێستەر سیتییە. …