پێش ئەوەی بلیتەکان بخرێنە بازاڕ؛ لە بەغدا قەیرانی دەستکەوتنی بلیتی یارییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستبووە

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-14 11:27:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – پێش ئەوەی بلیتەکان بخرێنە بازاڕ، لە ئێستاوە لە بەغدا قەیرانی دەستکەوتنی بلیتی یارییەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستبووە، نرخی بلیتەکانی یارییەکە لە بازاڕی رەش بەرز بووەتەوە. گەرچی وابڕیارە کاتژمێر 17:00 لە چوار شوێنی جیاواز لە بەغدا دەست بە فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکەی شوڕتە و نەسڕ بکرێت، بەڵام لە بەیانییەوە سەدان هاندەر چوونەتە خاڵەکانی فرۆشتنی بلیتەکانی یارییەکە …