لە مێژووی بۆندسلیگادا تەنها کلۆزە لە لەپێش هاری کەینەوە ماوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-15 02:36:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – بایرن میونشن بە سەرکردایەتی هاری کەین بەردەوامە لە دەستپێکە باشەکەی و ئەمشەویش بە بردنەوەیەکی پڕ گۆڵ لە هولشتاین کیل توانیان سێ خاڵیتر کۆبکەنەوە. باڤارییەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بە نیودەرزن گۆڵ خاوەنماڵیان گۆڵبارانکرد و هێرشبەرە ئینگلیزیەکە هاتریکی تۆمارکرد. بەو گۆڵانە، کەین توانی تۆڕی سەرجەم یانە دژبەرەکانی رووبەڕووی بوونەتەوە بهەژێنێ کە 18 یانەی جیاوازن. …