یاریگا – لە یاریی ئەمڕۆی نێوان و جیڕۆنا و بارسێلۆنا، ناوبژیوان لە دوایین خولەکەکانی گێمی یەکەم لێدانێکی سزای بۆ جیڕۆنا هەژمارکرد، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ ڤار لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە. ئێدواردۆ گۆنزالێز، ناوبژیوانی پێشوو و شارەزای بوارەکە ئاشکرایکرد، بڕیاری ناوبژیوان دروست بوو، حاڵەتەکە لێدانی سزا نەبوو بۆ جیرۆنا. ئەگەر تۆپەکە بەر یاریزانەکەی جیڕۆنا بکەوتایە و …