هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی مێسی

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-16 10:36:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – خوان رۆمان ریکێلمی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێی وایە لیۆنێل مێسی لە مۆندیالی 2026 سەرکردایەتی ئەرجەنتین دەکات. کاپتنی ئەرجەنتین یەکەم نازناوی گەورەی لە ساڵی 2021 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا، کاتێک کۆپا ئەمێریکای بردەوە و ساڵی دواتر مۆندیالی قەتەڕی بەدەستهێنا. لە سەرەتای ئەم هاوینەدا ئەرجەنتین نازناوی کۆپا ئەمێریکای بەدەستهێنایەوە و لیۆ جامێکی دیکەی زیادکرد. …