یاریگا – هەفتەیەکی قورس چاوەڕێی مانچێستەر سیتی دەکات و پێپ گواردیۆلا چاوی لە بەکارهێنانی یاریزانانی ئەکادیمیایە. مانچێستەر سیتی بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەمڕۆ دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە لە 115 سەرپێچییەکەی بەڕێوەدەچێت و لەلایەکی دیکەوە، خشتەیەکی جەنجاڵی لەبەردەمە و چوارشەممە لە گەڕی یەکەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ میوانداری ئینتەر میلان دەکات و یەکشەممەش میوانداری ئارسیناڵ دەکات. چوار رۆژ …