سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بیسەلمێنێت دوژمنی ئێران نییە، ئەوا ئامادەن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵدا بكەن، گوتیشی "ئێمە دوژمنایەتی ئەمریكا ناكەین و پێویستە بوەستن لە دوژمنایەتیكردنمان، ئێمەش برای ئەوانین".