ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ر، ئامێرێكی بچووكه و هه‌ڵگرتنی ئاسانه و بۆ په‌یوه‌ندیی قسه‌كردن و نامه‌گۆڕینه‌وه به كار دێت، هەروەها ئامێرەکە لە شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وانتر به كار هات، كاتێك توانرا به‌كارهێنانی له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه ئاسانتر بكرێت.
ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ر، ئامێرێكی بچووكه و هه‌ڵگرتنی ئاسانه و بۆ په‌یوه‌ندیی قسه‌كردن و نامه‌گۆڕینه‌وه به كار دێت. ئه‌م ئامێره بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1949 له لایه‌ن زانای كه‌نه‌دی ئه‌لفرێد گرۆسه‌وه داهێنرا، پاشان ساڵی 1950 له لایه‌ن پزیشكانه‌وه به 12 دۆلاری مانگانه به كار هێنرا.
ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ر له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وانتر به كار هات، كاتێك توانرا به‌كارهێنانی له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه ئاسانتر بكرێت.
له ساڵی 1992 له سعوودیه بڵاو بووه‌وه، به شێوه‌یه‌ك 200 هه‌زار هێڵی ئه‌م ئامێره له 17 شاری سعوودیه به كار هات و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش ژماره‌ی هێڵه‌كانی له‌و وڵاته گه‌یشته 500 هه‌زار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی به 100 ڕیال بوو. ساڵی 2000ـیش كۆتا به خزمه‌تگوزارییه‌كانی هات له وڵاتی سعوودیه. تاوه‌كوو ساڵی 2020، ڕێژه‌ی 80% پزیشكانی جیهان ئه‌م ئامێره‌یان بۆ بواره‌ی پزیشكییه‌كان به كار هێناوه.
ئه‌م ئامێره چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه، به شێوه‌یه‌ك ته‌نیا وه‌رگره و زانیارییه‌كانی بۆ وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان نانێرێت، هاوكات كه‌س به شوێنی هه‌ڵگره‌كه‌ی نازانێت، واته زانیاری له باره‌ی زانینی شوێنی هه‌ڵگره‌كه‌ی نادات.