یاریگا – ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە هۆتێل بابل لە بەغدا بەڕێوەچوو. خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 20ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و تاوەکو 20ی حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت. عەدنان درجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق جەختیکردەوە، وەرزی نوێ زۆر جیاوازدەبێت و یانەکان بەچەندین خاڵی یاسایی و دارایی پابەند دەکرێن، بە …