تورکیا رەتیدەکاتەوە سوپای وڵاتەکەی هێرشیکردبێتە سەر خەڵکی دهۆک و تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییانی شارەکە کردبێت. ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی زانیاریی ناڕاست کە سەربە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیایە، رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن گوایە سوپای تورکیا لە سنووری شاری دهۆک هێرشیکردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی و تەقەی لە ئۆتۆمبێلێک کردووە، دوورن لە راستییەوە. ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، شاری دهۆک نییە، بەڵکو چەند سەربازێکی سوپای ئیسرائیلن کە لە ناوچەی خەلیلی کەرتی رۆژئاوا، هێرشدەکەنە سەر هاوڵاتییانی مەدەنی فەڵەستین و تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەن.