یاریگا – بەشێک لە یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی بڕیارێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەڕەشەی کشانەوە و بایکۆتکردنی یارییەکانی گەڕی یەکەم دەکەن. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا لە بەرامبەر تۆمارکردنی ناوی هەر یاریزانێک یان ئەندامێکی دەستەی راهێنەران و کارگێڕان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەبێت یانەکان دوو …