یاریگا – لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان لە پێدانی ناسنامەی گۆڵکاری یانە بە عوسمان دێمبێلێ، دوو دڵە. دێمبێلێ لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر رێمس، تیمەکەی لە دۆڕان رزگارکرد و لە گێمی دووەمدا گۆڵی یەکسانبوونەوەی کرد (1-1) و نەیهێشت تیمەکەی زنجیرەی نەدۆڕاندن بشکێنێت. هاندەران هیواییەکی زۆرییان لەسەر دێمبێلێ داناوە، تاوەکو ببێتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ. هەرچۆنێک بێت، …