یاریگا – گەرچی 46 رۆژ بۆ دەستپێکی خولی نایابی کوردستان ماوە، کەچی تاوەکو ئێستا 7 یانە دەستیان بە مەشق و راهێنانەکان نەکردووە. بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، تاوەکو ئێستا یانەکانی سەیدسادق، ئارارات، شەقڵاوە، زاخۆ، رانیە، چوارقوڕنە و رزگاری دەستیان بە مەشق و راهێنان نەکردووە و هێشتا وادەی دەستپێکردنی راهێنانەکانی یانەکان نادیارە. وابڕیارە رۆژی 7ـی نۆڤێمبەر/تشرینی …