دوو یاریزانی کورد بۆ پاڵاوتنی جامی لاوانی ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-24 11:18:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – عیماد محەمەد، راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی جامی لاوانی ئاسیا ئاشکرا کرد، دوو یاریزانی هەولێر و زاخۆی بانگهێشتکردووە. هەریەکە لە سیداد حاجی، یاریزانی زاخۆ و هەڵگورد قەیس، یاریزانی هەولێر لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقن، لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای ژێر 20 ساڵان درێسی شێرەکانی رافیدەین دەپۆشن. یارییەکانی …