له وڵاتى تایلاند پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیا بۆ لاوان ده‌ستیپێكرد و سبه‌ى چوارشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق له یه‌كه‌م یاریی قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان له كاتژمێر 11:30 ـى بەرەبەیان رووبەرووى هەڵبژاردەى بروناى دەبێتەوە . هەڵبژاردەى عێراق لەم پاڵەوانێتییە عیماد محه‌مه‌د راهێنهریییهتى ده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى پاش ته‌واوكردنى ماوه‌ى سزاى راگرتنى له لایه‌ن فیدراسیۆنى تۆپى پێى جیهانه‌وه كه به‌هۆى سكاڵایه‌كه‌وه له جامى جیهانى رابردوو له وڵاتى ئه‌رجه‌نتین سزا درا بوو. عێراق پێش چوونه نێو پاڵاوتنه‌كان، چه‌ندین یاریی دۆستانه‌ى ئاماده‌كارى ئه‌نجامدا، تاوه‌كو لیستى كۆتایی یه‌كلاكرایه‌وه‌و له‌م پاڵاوتنانهش دوو یاریزوانى كوردى تێدایه یه‌كێك له‌وانه سیداد حاجى یاریزانى یانه‌ى زاخۆ و ئه‌وى دیكه‌ش هه‌ڵگورد قه‌یسى یاریزانى یانه‌ى