گواردیۆلا باسی دوورکەوتنەوەی رۆدری و شوێنگرتنەوەی دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-25 09:45:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایدەگەیەنێت، رۆدری بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت. رۆدری لە یاریی رابردووی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکانی ئەژنۆ بوو، بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ئەم وەرزە بۆ رۆدری کۆتایی هاتووە. رۆدری بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر لە بارسێلۆنایە، بەڵام گواردیۆلا دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیارنەدراوە چ جۆرە نەشتەرگەرییەکی پێویستە. تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، …