فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق مۆڵگەیەکى داعشیان لە کەرکوک بۆردوومانکرد

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-25 10:20:10 - سەرچاوە: کەناڵ8

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکان، بۆردوومانى مۆڵگەیەکى گروپى داعشیان لە دۆڵى زەغیتون لە سنوورى پارێزگاى کەرکوک کردووە کە پێنج چەکدارى تێدابووە و مۆڵگەکە وێرانکراوە.