عێراق پانزه‌ گۆڵى تۆماركرد

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-25 14:15:10 - سەرچاوە: کەناڵ8

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق له‌ یه‌كه‌م یاریی پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى ئاسیا به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى بروناى برده‌وه‌ . یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كه‌ له‌ وڵاتى تایلاند به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مرۆ له‌ یه‌كه‌م یاریی قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق به‌ پانزه‌ گۆڵى بێ وه‌ڵام به‌ربه‌ستى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى بروناى بڕى. گۆڵه‌كانى یارییه‌كه‌ بۆ شێره‌كانى رافیده‌ین له‌ رێگه‌ى یاریزانان، سیداد حاجى (2 گۆڵ) ، هه‌ڵگورد قه‌یس، ئه‌مورى فه‌یسه‌ڵ (2 گۆڵ) ، كه‌رار جه‌عفه‌ر ( 2 گۆڵ) مسته‌فا نه‌واف ( 3 گۆڵ)، ئه‌یمه‌ن لوئه‌ى (3گۆڵ)، ئه‌حمه‌د جاسم و گۆڵێك به‌ هه‌ڵه‌ى به‌رگریكارى بروناى. عێراق له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى ئاسیا رووبه‌رووى هه‌ڵبژاردەکانى فیلیپن