ئیمۆجییەکان شێوازی گفتوگۆکردنیان لە جیهانی دیجتاڵیدا گۆڕیوە و لەوانەیە تەنیا ئیمۆجییەک لە جێگەی چەند وشەیەک بەکاربهێنرێت. بەمزووانە هەشت ئیمۆجی نوێ بۆ مۆبایلە زیرەکەکان زیاددەکرێت، یەکێک لە ئیمۆجییەکان بۆ ئەو کەسانەیە کە هەمیشە ماندوون، ئیمۆجییەکە رووخسارێکی هیلاکی هەیە کە دوو بازنەی رەش لەژێر چاویدایە، ئیمۆجییەکانی دیکەش بریتین لە پەنجەمۆر، پرژەیەک بە رەنگی مۆر، توور، درەختێکی بێ گەڵا، ئامێرێکی هارپ، خاکەناز و کۆتا دانەش ئیمۆجی ئاڵای دوورگەیەکە لە کەناڵی ئینگلیزی بە ناوی سارک رووخساری ئیمۆجییە ماندووەکە، نازناوی "چاوەڕوانکراوترین"ئیمۆجی بردووەتەوە، لە خەڵاتی ئیمۆجی جیهانیدا کە زیاتر لە %60ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا، هەروەها درەختە بێگەڵاکەش بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەبارەی وشکە ساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا. ئیمۆجیپیدیا