بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی لاوی نوێ دەکاتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی دەکاتە نیو ملیار

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-26 11:45:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی لاوی نوێ دەکاتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی دەکاتە نیو ملیار یۆرۆ. فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا نزیکە گرێبەستی مارک بێرناڵ تاوەکو هاوینی 2029 نوێبکاتەوە، هەردوولا رێککەوتوون و تەنیا یەکلاکردنەوەی چەند وردەکارییەک ماوە، چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە بلاوگرانا نوێکردنەوەی یاریزانە لاوەکەی رابگەیەنێت. ??? Barça have started signing all docs for Marc …